(ABNA24.com) وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە وەڵامی ئەمینداری گشتی پارتی دیمۆکراتی ئازادی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە چارەنووسی ١٦٠داعشی ئەڵمانی نادیارە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی وڵت ئۆم زونتاگ، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە وەڵام بە پرسیاری لیندا تویتەبرگ ئەمینداری گشتی پارتی دیمۆکراتیکی ئازادی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەڵمانی گرووپی داعش ڕایگەیاند: نە تەنیا وەزارەتی ناخۆی وڵات بەڵکوو دەوڵەتی ئەڵمانیاش لە چارەنووسی ژمارەیەکی زۆر لە ئەو داعشیانە کە چوونەتە سووریا و عێراق، هەواڵیان نییە.
بە پێێ دوایین زانیارییە ڕاگەیێندراوەکان لە لایەن دەوڵەتی ئەڵمانیاوە ژمارەیەکی زۆر لە داعشییەکانی ئەڵمانی لە پێکدادانەکان گیانی خۆیان لەدەست داوە، لە هەمان کاتدا ئەو ئەگەرەش هەیە کە ژمارەیەکیان بە بێ ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکان ئاگادار بن بێنەوە ناو خاکی ئەڵمانیا.
بە پێی نووسراوی ئەو ڕۆژنامە ئەڵمانییە پارتی دیمۆکراتی ئازاد داوای لە دەوڵەت و وەزارەتی ناوخۆ کردووە تا لەو بارەوە زانیاری ورد پێشکەش بکەن.
/129
٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٥٥
News ID: 954333
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە وەڵامی ئەمینداری گشتی پارتی دیمۆکراتی ئازادی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە چارەنووسی ١٦٠داعشی ئەڵمانی نادیارە.